به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێێلكی بۆمبڕێژكراو له شاره‌كی سه‌دری به‌غدا، ٤ كه‌س كوژران و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یان لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌یان نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. شایانی باسه، پێشتریش له مانگی ژانویه‌ی ئه‌مساڵدا به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژی له به‌غدا كه گرووپی داعش به‌رپرسایه‌تیی گرته ئه‌ستۆ لانیكه‌م ٣٢ كه‌سی مه‌ده‌نی له بازاڕێكدا گیانیان له‌ده‌ست دا.