سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كان به ده‌یان ماشێن هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی شیرئابادی زاهیدان و به لۆدێر ماڵی هاووڵاتیانیان ڕووخاند.
به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ مه‌ئموورانی ڕژیم سه‌ره‌تا به‌رقی گه‌ڕه‌كی شیرئابادیان پچڕاندووه و پاشان به ده‌یان ئۆتومبێلی نیزامی، چوار ئۆتوبووسی پڕ له هێزی سه‌ركوت و ١٥ لۆدێر هێرشیان كردۆته سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و مۆڵه‌تی یاسایی، ماڵه‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ڕووخاندووه.