به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجییه‌كان، ڕۆژانه ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری له ویستگه‌كانی میترۆی تاران ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی حیجاببانی ڕژیم ده‌بنه‌وه و هه‌ندێك جار ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه و تێكهه‌ڵچوونیان.
له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردۆوه كه كۆماری ئیسلامی، شێوازه جۆراوجۆره‌كانی سه‌ركوت، هه‌ڕه‌شه، به‌ندكران، زه‌وت كردنی كه‌لووپه‌ل و پۆلۆمپی دووكانه‌كانی ده‌ستپێكردووه، به ئاكامه‌كانی نه‌گه‌یشتووه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژنانێكی زۆرتر دیواره‌كانی سه‌ركوت ده‌شكێنن و سه‌نگه‌ری به‌رگری له مافه‌كانیان چۆڵ ناكه‌ن. ڕژیم له یه‌كه‌مین هه‌نگاویدا ویستگه‌كانی شانۆی شار و چواڕێیانی وه‌لیعه‌سری میترۆی كرده توونێلی وه‌حشه‌ت، به‌ڵام ژنان و كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب ته‌سلیمی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌ت نه‌بوون و درێژه به خه‌باتیان ئه‌ده‌ن.