کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕاگەیەندراوی ژمارە دوازدەی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن

ژنان و پیاوانی چینی کرێکار!

ئەمساڵ لەکاتێکدا لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن نزیک دەبینەوە کە سیستمی جیهانی سەرمایە ڕێگەی هەناسەی بۆ هیچ مرۆڤێک نەهێشتۆتەوە کە بیەوێت لەدژی ئەم موناسباتە ئاوەژوانە ڕاپەڕێت. سیاسەتەکانی سەرمایەداری زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە بەرەی چەوسانەوە، هەژاری، برسێتی، بێکاری، شەڕ و هتد بەڕێوەدەبرێت.
سیاسەتەکانی دژەمرۆڤی سیستمی دەسەڵات، بە هەڵواسینی چەمکی پیرۆز و خۆدروستکراوی وەک خەبات لەدژی تیرۆریزم لە ئاستی نێودەوڵەتی دا، وە چالاکی لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی و خستنە ژێر پێی یاساکان و لە ئاستێکی بچووکتر دا، جیهانی ئەمڕۆکەی کردووە بە گۆڕستانێک کە مێژوو بەخۆیەوە نەیدیتووە. بەجۆرێک کە تاوانەکانی ئەم سیستمە لە فەڵەستین، کوژران و ئاوارەبوونی سەدان هەزار ژن و پیاو و منداڵی لێکەوتۆتەوە، کە بەداخەوە هێشتاکەش هەر قوربانی دەگرێ.
سەرهەڵدانی کارەساتی لەوجۆرە ترسناک کە ئێمە مرۆڤان و ژینگەمانی کردۆتە ئامانج، لەوانەیە لە ڕوویەکەوە لاوازی ئێمە بەرامبەر دەسەڵاتی سەرمایەداری نیشان بدات، بەڵام خەباتی ژنان و پیاوانی چینی کرێکار لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە سیستمی دەسەڵاتدار، بەسەر بوون و ژیانی ئێمە مرۆڤان دەهێنێ، ڕێگا خۆشکەر بووە بۆ بە ئاگا هاتنەوەی (ژن و پیاو) بە واتای مرۆڤ،لە تەواوی ناوچەکانی ئەم سەر زەویە و ڕۆحی شۆڕشگێڕانەی خوڵقاندووە.

لەم ڕووەوە ڕۆژی جیهانی ژن کە ژنان بە پێشەنگی خەباتی چینایەتی بۆ لەناوبردنی دەسەڵات و کۆنترۆڵی سەرمایەداری جیهانی کە لە ڕێگای هەموو ئەو ئیمکاناتە سیاسی، یاسایی، بازاڕ، میدیا و، مرۆڤی لە خۆی و سروشتی خۆی بێگانە کردووە، دەبێ ڕێز لێبگرین.

٨ مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ڕۆژی خەبات و ڕاپەڕین لە دژی یاسا و سیاسەتەکانی ئەو تاوانبارانە کە خۆیان بە خاوەنی جیهان دەزانن. لەم ڕۆژەدا هەموو ژن و پیاوانەی کە دڵیان لە گرەوی خەباتی چینایەتی چینی کرێکاردایە، لەدژی تەواوی سیستمی جیهانی سەرمایەداری، بۆ دووبارە سەندنەوەی هێزی سیاسی لە چنگی ئەم بێگانە بووانە لە جیهانی مرۆڤ، بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی، هەنگاوی پتەو بەرەو بە بەڕێکخراوکردنی ژنان و پیاوانی چینی کرێکار هەڵێنینەوە.

پیرۆزە ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی


ڕەشەمەی ١٤٠٢

وتەبێژی کومیتە: یەدوڵا سەمەدی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاری ٢٠٢٤

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-