“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسیی و خه‌ڵكی شاری ماكۆ كه له ڕێكه‌وتی ٥ی پووشپه‌ڕ له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامینه‌وه گوزاترابوویه‌وه بۆ زیندانی كرمان، له ئێستادا له به‌شی قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌م زیندانه ڕاگیراوه.
هه‌واڵنێریی هێرانا له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه: بارودۆخی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به شێوه‌یه‌كه كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی مانگێك له ڕاگواستنی ناوبراو بۆ زیندانی كرمان، له ژوورێكی چكۆله‌دا له به‌شی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندان به ته‌نیا ڕاگیراوه و له پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كانی دیكه بێبه‌ری كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” كه له ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕانه‌گوێزرانی بۆ زیندانی خۆی یاخود زیندانی ئێوین مانی له خواردن گرتبوو، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنابوو.