ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی “موزەفەر پیرنیا” خەڵکی گوندی “حەکی”ی ناوچەی تەرگەوەڕ، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندی ١_٢ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.
ئەو هاووڵاتییە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ کرابوو. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان ناوبراویان بە تۆمەتی “هاوکاری كردن لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر کردبوو.