کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاگوێزرانی فاتیمه‌ داوه‌ند بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری بۆكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ “فاتیمە داوەند”، دانیشتووی شاری بۆکان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لە دوو دادگای جیاجیادا سەرجەم به‌ پێنج ساڵ و ٥ مانگ زیندان و لێدانی ٣٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ کرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “فاتیمە داوەند”، چالاکی مه‌ده‌نی خەڵکی شاری بۆکان کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەو شارە دەستبەسەر و دوو جار و لە لایەن دادگاکانی بۆکان و مەهاباد دادگایی کرابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی گه‌لاوێژ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “فاتیمە داوەند” پێشتر ماوەی ٤ مانگ دەستبەسەر كرابوو، بەڵام دەزگای قه‌زایی ڕژیم ئەو ماوەیە بۆ هەژمار نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

تێکهەڵچوونی خەڵک و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە جادەی نێوان سەقز- بانە

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی بازیافتی شاره‌داری كرماشان

-

ئاگردانی به‌نێره‌كانی خامنه‌یی و سپای پاسداران له‌ شاری سنه‌

-

چالاك بوونه‌وه‌ی پدافه‌نده‌ ئاسمانییه‌كانی كرماشان و ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ كوردستان

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ سنووری نه‌وسوود

-