ڕۆژی سێشەممە 11ی مانگی گولان، سێ به‌ندكراوی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی “یەعقووب مەحموودی ئازەر“، “بەهمەن مەحمودی ئازەر” و “فەرهەنگ ئالانی” دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی شنۆ.
بەپێی راپۆرتەکان، “یەعقوب مەحموودی ئازەر” و “بەهمەن مەحموودی ئازەر” لە ڕێكه‌وتی 6ی پووشپەڕ و “فەرهەنگ ئالانی” 22ی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه لە شاری شنۆ، بەبێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و دەستبەسەر کرابوون و پاشان ماڵه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه پشكێندرا. جێگای ئاماژه‌یه كه تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و سێ هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ستا نییه.