کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی سندووقی ڕه‌شی فڕۆكه‌ ئۆكراینییه‌كه‌ بۆ پاریس

انتقال جعبه سیاه هواپیمای اوکراینی به پاریس1

جێگیری یاسایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه‌ سندووقی ڕه‌شی فڕۆكه‌ ئۆكراینیه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی پاریس كراوه‌.

ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سندووقی ڕه‌شی فڕۆكه‌ی موسافیربه‌ریی بۆییینگی ٧٣٧ی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی ئۆكراین، كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٨ی به‌فرانباری ساڵی ٩٨ له‌ لایه‌ن په‌دافه‌ندی هه‌وایی سپای پاسداران كه‌وته‌ خواره‌وه‌، وتی: “سندووقی ڕه‌شی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ناوه‌ندی فڕۆكه‌وانی و یه‌كێك له‌ قازیه‌كان، ڕه‌وانه‌ی پاریس كراوه‌ و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ خوێندنه‌وه‌ی داتاكانی ده‌ستپێده‌كات”.