به پێی راپۆرتهكان، “سومەیە کارگەر”، چالاکی مهدهنی و مافی ژنان، خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران، دوای چوار مانگ دەستبەسەر کران لە بەندی ئەلفی بەندیخانەی ئێوین بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە و ئێستا لە بەندی ٨ی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.
سۆمهیه كارگهر”، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٩، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری تاران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و سەرەڕای ئەوەی نەخۆشییەکی دەگمەنی چاوی هەیە هەتا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەوا و دەرمانەکانی بێبەش کراوە. شایانی باسه، هیزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر كهرهسته شهخسیهكانیدا گرتووە.