نەتەوەیەکگرتوەکان لەبارەی گیانلەدەستدانی كۆچبەرانی سنوری له‌هستان و بیلاڕووسەوە ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: زیاتر لە ٢٠ کۆچبەر بەھۆی توندووتیژی لە سەر سنوری نێوان له‌هستان و بێلاڕووس گیانیان لەدەستداوە.
“فیلیپ گۆنزالێس مۆڕالێس“، بڕیاردەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافی کۆچبەران، دوای سەردانی بۆ له‌هستان و بێلاڕوس ڕایگەیاند: ھێزە سنوورییه‌كانی له‌هستان توندووتیژیان نواندووه به‌رامبه‌ر به‌و كۆچبه‌رانه كه ڕوویان له وڵاته‌كه‌یان كردووه و لانیکەم ٢٠ کۆچبەر لە دارستانەکانی نێوان له‌هستان و بێلاڕوس گیانیان لەدەستداوە و دەسەڵاتدارانی بێلاڕوس ھیچ رێوشوێنێکیان نەگرتووەتەبەر بۆ ڕێگری لە چوونی دوو هەزار و ٥٠٠ کۆچبەری خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ سنوری له‌هستان.