پاش ئه‌وه‌یكه ئه‌ردۆغان به مه‌رجی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی چالاكانی سیاسی دانیشتووی سوید و فه‌نلاند به ده‌وڵه‌تی توركیا، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ستبوونی ئه‌و دوو وڵاته به په‌یمانی “ناتۆ” ڕازی ببوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌وڵه‌تی سوید ئاماده‌یی خۆی بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م زیندانی به ده‌وڵتی توركیا ڕاگه‌یاند:
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم هاووڵاتییە بەڕەچەڵەک تورکە و ناوی “ئۆکان کالیە” و لەلایەن دەوڵەتی تورکیا به گه‌نده‌ڵی بانكی تۆمەتبار کراوە و لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٦ ساختەکاری لە کارتی بانكی کردووە و له‌لایه‌ن دادگای تورکیاوه حوکمی ١٤ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. له وڵامی تۆمه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، “ئۆکان کالیە” وتویەتی كه تورکیا تاوانی درۆی خستووەتە سه‌رم ته‌نیا تاوانم ئه‌وه‌یه كه دایکم کوردە و سەربازیم نەکردووە و دینم لە ئیسلامه‌وه بۆ مه‌سێحییه‌ت گۆڕیوە.