کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چ كه‌سانێك به‌سه‌ر وڵاتی عێراق‌دا حكوومه‌ت ده‌كه‌ن؟

بهدوای هاویشترانی چهند ڕاكێت بهرهو باڵوێزخانهی ئهمریكا، لهئێوارهی ڕۆژی یهكشهممه٣٠ی مانگی سهرماوهز، بهرابهر لهگهڵ ٢٠ دێسامبر لهبهغدا، گرژی له كهش و ههوای سیاسیی عێراقدا پهرهی سهندووه‌. ئێوارهی ڕۆژی ههینی هێزهكانی ناسراو به‌ “دژهتیرۆركهلهژێر كۆنتڕۆڵی دهوڵهتیكازمیی سهروك وهزیران دان، ٦ كهس لهفهرماندهو ئهندامانی گرووپی حهشدی شهعبیی سهربهلقیعهسائێبی ئههلی حهقیان بهتۆمهتی هاودهست بوون لهم هێرشهدا، دهستبهسهر كرد. پاش دهستبهسهر كردنی ئهم كهسانه، هێزهكانی ئهم گرووپهلهڕێگهی كۆبوونهوهلهبهرامبهر بینای ڕێكخراوی ئهمنیی ئهم وڵاتهو خۆپیشاندانی چهكدارانهلهناوچهكانی دیكهی پێتهخت، ٤٨ كاتژمێریان دهرفهت بهدهوڵهتی كازمی دا تا دهستبهسهر كراوان ئازاد بكات. لهكاردانهوهبهم كردهوهیه، سهرۆك وهزیرانی عێراق وێڕای ڕهت كردنهوهی ئهم ئۆڵتیماتۆمهو حهرهكهتی سهمبۆلیكی حزووری شهخسی لهشهقامهكانی پێتهخت، ڕایگهیاند كهئهگهر پێویست بێت، ئامادهیڕووبهڕوو بوونهوهی چارهنووس سازه‌. حزووری هاوكاتیئیسماعیل قائانی، فهرماندهی سپای قۆدس لهبهغدا، بڵاوبوونهوهی دهنگۆكانی پهیوهندیدار بهئهگهری چالاكیی كۆماری ئیسلامی لهساڵوهگهڕی كوژرانی قاسم سولهیمانی، حزووری كهم وێنهی هێزی دهریایی و ئاسمانیی ئهمریكا و تهنانهتهێزی دهریایی ئیسرائیل لهكهندئاوی فارس، تا جێگهیهك كهپهیوهندیی بهڕووداوهكانی عێراق ههیه، تهوهرهكهی ههستیارتر كردووهتهوه‌. ههر لهم پهیوهندهدا، ڕۆژی ڕابردوو، كازمی، سهرۆك وهزیرانی عێراق ڕایگهیاند كه‌ “ڕێگهنادات وڵاتهكهی بكهوێتهداوی ئاژاوهگێڕیهكی پووچی دیكهوه‌”.

بهڵام لهجهرگهی ئهم باروودۆخهدا، ئهو پڕسیارهدێتهگۆڕێ كهبهڕاستی چ كهسانێك بهسهر جوگرافیای سیاسیی وڵاتی عێراقدا حكوومهت دهكهن؟

  • بهشێك لهباكووری ئهم وڵاتهلهكوردستان لهلایهن دهوڵهتی توركییهوهداگیركراوهو كازمی لهدیداری ئهم دوایانهیدا لهگهڵ ئهردۆغان لهتوركییه، لهبهرامبهر وهرگرتنی ٥ ملیارد دۆلاردا و بهئامانجی لاواز كردنی زیاتری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بهئاسانی لهم مهسهلهیهچاوپۆشیی كرد.
  • داعش هێستاش لهناوهچهكانیناوهڕاست و سوننی نشینی عێراقدا، وهك هێزێكی ناوچهیی حزووری ههیهو ئهمنییهتی لهخهڵكی ناوچهكهزهوت كردووه‌.
  • چهندین گرووپی حهشدی شهعبی، بهدهیان ههزار هێزی چهكداری تهیار بهچهكی مۆدێرن، كهپاشماوهی شهڕی داعشن و ڕێكخراوی یهكپارچهیان لهڕووی مۆدێلی حیزبوڵڵای لۆبنان و سپای پاسدارانهوهههیهو سهرچاوهی داهاتهكهیان سهربهخۆیهوه، بهكردهوه، دهوڵهتێكیان لهناو دهوڵهتدا پێكهێناوهو بێجگهلهفهرماندهكانی خۆیان بههیچ ناوهندێكی دیكهوڵامدهرهوهنین و زۆربهشیان سهربهڕژیمی كۆماری ئیسلامین.
  • ئایهتوڵڵا عهلی سیستانی وهك مهرجهعی تهقلیدی شیعهكان، ههر سیاسهت و ههوڵێك كهبهمهیلی ئهو نهبێت، بهیهك فتوا، لهسهرووی دهوڵهتهوه،پووچهڵ دهكاتهوه‌.
  • باڵوێزخانهی ئهمریكا بهپتر له٣ ههزار كارمهندهوه، كهگهورهترین باڵوێزخانهی ئهمریكایهلهجیهاندا، لهپهنا پاشماوهی سهربازهكانی ئهمریكا لهعێراق، بهشێكی بهچاو لهدهسهڵاتی واقعیی ئهم وڵاتهیانلهدهست دایه‌.
  • حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئهگهرچی خۆی دهسهڵاتێكی یهكگرتوو نییه  و هێزی چهكداری حیزبهكان هێشتا هێزێكی واحیدیان پێك نههێناوه، بهڵام بهكردهوه، بهشێك له دهسهڵاتی واقعیی وڵاتی عێراقیلهدهست دایه‌.
  • لهعێراقپارلهمانێكی تێدایه كهفراكسیۆنهجۆراوجۆرهكان، ههركامیان، حیزبگهلێكی چهكدار لهپارلهماندا نوێنهرایهتی دهكهن و ههڕهشهو تۆقاندن و هاوسهنگیی هێز لهدهرهوهی پارلهمان بهسهر پهسندكرانی یاساكاندا زاڵهو ئهم یاسایانهلهدهرهوهی پارلهمان، بهدهر لهڕێكهوتنی ئهم هێزانه، هیچ جۆرهزهمانهتێكی كردهوهییان نییه‌.
  • لهپهنا ههموو ئهوانهدا، دهوڵتێكی ڕهسمیی، پشت بهستوو بهئهرتهشێكی شكست خواردوو و سووكایهتی پێكراو لهشهڕ له‌‌گهڵ داعش و هێزهكانی ناسراو به‌ “دژهتیرۆر، كهزۆربهیان لهئهمریكاییهكان حیساب دهبهن تا دهوڵهتی خۆیان، بوونی ههیه‌. كازمی و تهنیا بهشێك لهكابینهكهی، ئهم دهوڵهتهڕهسمییهنوێنهرایهتی دهكهن. بۆ نموونه، لهم دوایانهدا، وهزیری داراییی عێراق، فهرمانی كازمیی بۆ دانی موچهی دواخراوی كارمهندانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و پێدانی بههای گهنمی كڕدراو لهجووتیارانی كوردستانی، بهكردهوهدهرنههێنا.

بهم دیمهنهپێویستهدوو حهقیقهتی دیكهش زیاد بكرێ:

یهكهم، قهیرانی ئابووریی كهبههاتنهخوارهوهی ٥٠ لهسهدیی داهاتی نهوت، كهسری بوودجهی ٤٠ لهسهدی، قهرزدار بوونی پارهی كهڵان بهسیستمی بانكیی ناوخۆیی و دهرهكی، فرهبوونی ناوهندهكانی دهسهڵات، گهندهڵیی بهرینی ماڵی و دزیی كهڵان، ئاسۆیهك بۆ چوونهدهرهوهلێی نابیندرێ.

دووههم، خهڵكێكی وهخهبهر و ناڕازی كهدهمارگرژی و كێشمهكێشی خوێناویی ئایینیان وهپشت سهرناوهو لهم باردووخهوهگیان هاتوون. ئهم بزووتنهوهمافخوازانهیهكهبههۆی بڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كۆرۆناوهبۆ ماوهیهك وهك ئاگری ژێر خۆڵهمێش خهوتبۆوه، لهسهرتاسهری عێراق، دیسان خهریكهدهگهشێتهوهو تهشهنهدهستێنێ.

بهدیتنی ئهم دیمهنهبابهتییه، بۆمان ڕوون دهبێتهوهكهلهعێراقدا نهتهنیا ناوهندێكی بڕیار دان و دهسهڵات، بهڵكوو چهندین ناوهندی جۆراوجۆربوونیان ههیهكهههركامیان بهرژهوهندی سهربهخۆیان ههیهو بهردهوام دهست و پێی یهكتر پێشێل دهكهن.

بهڵام سیاسهتی دهوڵهتی ڕهسمیی مستهفا كازمی بۆ گۆڕینی ئهم ڕاستییانهلهسهر دوو خۆشباوهڕی بینا كراوه‌:

یهكهم، ههڵبژاردنێك كهقهرارهلهساڵی داهاتوودا بهڕێوهبچێت. ئهو باس لهمۆجزهكانی نیزامی ههڵبژاردنی نوێ دهكات، بهڵام ئاشكرایهكهمیلیشیای حیزبهسیاسیهكان و حهشدی شهعبی و تهنانهت باروودۆخێك كهبهسهر ههرێمی كوردستاندا زاڵه، ڕێگهبههیچ نیزامێكی ههڵبژاردن، تهنانهت ئهگهر لهچاو ڕابردوو، بهڕواڵهت، ڕوخسارێكی دیمۆكراتتریشی بێت، نادات، كهنیزامی دابهشكاریی ئێستای دهسهڵات تێكبدات.

دووههم، دڵخۆش كردن بهدهخاڵهتی چالاكی دهوڵهتی ئهمریكا، بۆ یهكجێ كردنی دهسهڵات لهم وڵاته، كهبێگومان ئهویش ئاكامێكی بێجگهلهدهستپێكی شهڕێكی ناوخۆیی خوێناویی و قۆناغێكی دیكهلهكوشتار و وێرانیی نابێ. لهو حاڵهتهشدا، ڕهواڵی ژیانێكی ئاسایی لهخهڵك زهوت دهكرێت و كۆمهڵگای عێراق دهكهوێتهژێر چهنگی ههژاری و نائهمنی و قهیرانێكی ماڵوێرانكهرتر‌‌.

سهرهڕای ههمووی ئهوانه، لهباروودۆخی ئێستای عێراقدا، پهرهسهندنی ناڕهزایهتیی جهماوهری، بهدهرس وهرگرتن لهشكستی بزووتنهوهكانی بههاری عهرهبی و ههڵبهت ئاڵوگۆڕهكان لهئێران و ڕووخانی كۆماری ئیسلامی، تهنیا ئاسۆیهكی ڕوونه،كهلهوڵاتی عێراقیش دهتوانین هیوامان پێی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-