ژوماری گیان لە دەست دان بە نەخۆشی کۆرۆنا لە 3 میلیون کەس تێپەڕیوە. ئەم ژومارە تەواوی ئەو کەسانە کە لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی ویروسەکە لە دێسامبری ساڵی 2019 گیانیان لە دەست داوە، لە خۆدەگرێ. ویرووسی کۆرۆنا هەرچەند بە پانتایی دنیا بڵاو بووەتەوە، بەڵام لە هەموو وڵاتەکان یەکسان نییە. لەو وڵاتانە کە خزمەتگوزارییە پزشکییەکان لە ئەستۆی دەوڵەتەو ژیانی ئینسان بایەخی زیاتری هەیە، ڕادەی تووش بوان و ژوماری قوربانیان کەمترە. لە وڵاتەکانی وێتنام، نیوزیلەند و کوبا کەمترین ڕادەی تووشبوو و گیانلەدەستچوو تۆمار کراوە. لە ئیسڕائیل بە دوای کوتانی واکسەنی کۆرۆنا و بڵاو کردنەوەی لە ئاستی هەموو کۆمەڵگا، پەتاکە داکشانی بە خۆیەوە بینیوە. لە بەرانبەر دا لە وڵاتەکانی هێندوستان، ئێران و عێراق و چەند وڵاتی دیکەش، نەخۆشییەکە بە هۆکاری کەمتەرخەمی و بایەخنەدانی کاربەدەستان و دەوڵەت هەڵکشانی بووە. له ئێران به هۆی درۆنانهوه و نهێن كاری ڕژیم، ئامارێكی ورد سهبارهت به تووشبوان و قۆربانیانی ئهم نهخۆشیه لهبهردهسته نییه. شایانی باسه، ئێران له ناو وڵاتانی ناوچهكهدا بهرزترین ئاماری تووشبوان و قوربانیانی كۆرۆنای ههیه.