ڕۆژی یەکشەممە 15ی مانگی خاکەلێوە، بە هۆی هاتنی سێڵاو و خزانی زەوی، لە وڵاتەکانی تیموری ڕۆژهەڵات و ئەندۆنێزی، لانی کەم 80 کەس گیان لەدست داو و 42 کەسیش بێسەروشوێن بوون.
هەڵچوونی ئاوی دەریا، بارانە وەرزییەکان و سەرڕێژ بوونی ئاوی سەددەکان لەو وڵاتانە، بوونەتە هۆکار بۆ لە ناوچوونی ماڵ و کاشانە هەزاران کەس و ئاوارەبوونیان. بەرپرسانی دەوڵەتی لە ئەندۆنێزی و تیموری ڕۆژهەڵات ڕایانگەیاندووە، باروودۆخەکە ڕوولە خراپ بوونە، ئەگەری چوونەسەرێی قوربانی زیاتر هەیەو هەروەها هەواڵێک لە کەسانی بێسەروشوێن بووش لە دەست دانییە.