ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی كرێكارانی مانگرتوو له به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی كێنیا و به‌نگلادێش له شاری به‌یرووت كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه، به‌رده‌وام ڕووی له زیاد بوونه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جگه له كرێكارانی كێنایی، كرێكارانی كۆچبه‌ری به‌نگلادێشیش به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یرووت، به ڕاگه‌یاندنی مانگرتن و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له لوبنان، له‌ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان و بارودۆخی دژواری ژیانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو. كرێكارانی ناڕازیی له‌م بارودۆخه‌ی قه‌یراناوییه‌ی ئێستای لوبنان، خوازیاری په‌رداختی هه‌زینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی لوبنان یان ده‌وڵه‌تانی كێنیا و به‌نگلادێشن.