به وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ئه‌ندۆنیزی، ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی چالاك بوونه‌وه‌ی گڕكانی دوورگه‌ی “جاوه” لانیكه‌م ١٣ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
ئه‌و گڕكانه كه له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه چالاكییه‌كانی ده‌ست پێكردووه، ته‌م و دووكه‌ڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ خه‌لۆز به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ته‌واوی گونده‌كانی پۆشاندووه. به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دانیشتووانی گونده‌كانی نزیك به‌و گڕكانه خه‌ریكی چۆلكردنی ماڵه‌كانیانن. به وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به هۆی ته‌م و دووكه‌ڵه‌وه ئاسمانی ناوچه‌كه به ته‌واوی تاریك بووه و كێشه‌یه‌كی زۆر بۆ خه‌ڵكی ئه‌و دوورگه‌یه درووست بووه و پێویستیان به یارمه‌تی خێرایه.