ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و چه‌كدارانی تالیبان له سنووری ئیسلام قه‌لعه‌ی ئه‌فغانستان به حاڵه‌تی ئاماده‌باش ده‌رهاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی لێدانی جاده و سیم خاڵداریان له سنووری ئیسلام قه‌لعه داوه به‌ڵام، چه‌كدارانی تالیبان ڕێگه‌یان لیان گرتووه و هێزه‌كانیان خستۆته حاڵه‌تی ئاماده‌باشه‌وه. به پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم فه‌رمانیان به بارهه‌ڵگره‌كان داوه به زووترین كات ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و چه‌ك و چۆڵی قورسیان بۆ سه‌ر سنوور گواستۆته‌وه.