به‌هۆی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له نێوان سیرب ته‌باره‌كان و پۆلیسی پارێزه‌ی ئاشتی له كۆزۆڤۆ ڕوویداوه به لانیكه‌م ٨٠ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ململانێ به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی شاره‌دارانی ئاڵبانیایی ته‌بار له ناوه‌چه‌یه‌كی سیرب نشین سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌وته‌ی به‌رپرسانی هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی ناتۆ، ٢٥ كه‌س له هێزه‌كانیان له كاتی هێرشی خه‌ڵكی ناڕازی سیرب بۆ سه‌ر شاره‌دارییه‌كان بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ش ئه‌و شه‌ڕ پێكدادانانه درێژه‌ی هه‌بوو و ڕێژه‌ی بریندارانی هه‌ر دوو لا گه‌یشته ٨٠ كه‌س.