ده‌وڵه‌تی برزیل ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: به هۆی هاتنی لافاو له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باكووری ئه‌و وڵاته، لانیكه‌م ١٠٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
شایانی باسه كه زریان و بارینی بارانی به‌خۆڕ له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی برزیلی گرتۆته‌وه و زیانی گیانی و ماڵی زۆری به‌و ناوچانه گه‌یاندووه.