به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “ڕۆیترز”، به هۆی وشكه‌ساڵی و هاتنی قاتوقڕی له وڵاتی “سوومالی”، ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی برسییه‌تی تا ڕاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌ته‌وه و به تایبه‌ت منداڵان زۆرترین قۆربانیانی وشكه‌ساڵین و زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی تازه له‌دایك ده‌بن له ماوه‌ی كه‌متر له چه‌ند ڕۆژدا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه: بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیی به خه‌ڵكی هه‌ژاری سوومالی تووشی كه‌می سه‌رچاوه‌ی دارایی بووه و داوای یارمه‌تی ماڵی له وڵاتانی جیهان ده‌كات. به‌پێی ڕاپۆرتی “ڕۆیترز” دانیشتووانی ئۆردووگای په‌نابه‌رانی “دالۆ” به ١٣ هه‌زار كه‌سه‌وه له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و زۆربه‌ی ژنان و منداڵانی ئه‌و ئۆردووگایه تووشی كه‌می خۆراك بوون و ڕێژه‌ی مردنی منداڵان له نێویاندا به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار چووه‌ته‌سه‌ره‌وه.