ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌رپرسانی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان ڕایانگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩٢ كه‌س به كۆرۆنا تووشبوون و ٨١ كه‌سیان له‌نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون، له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربیش ڕۆژی ڕابردوو دوو كه‌سی دیكه به نه‌خۆشی كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و ڕێژه‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته ٢٦٧ كه‌س.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕه‌وه‌ندی تووشبوون به كۆرۆنا له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌رده‌وام له زیادبووندایه و تا ئه‌م كاته ٢٦٧ كه‌س به وایرۆسی كۆڕۆنا تووشبوون، ٨٦ كه‌س به‌سته‌ری و ٦٧ كه‌س له ژێر چاودێری پزیشكیدان و ١٩ كه‌سیش له به‌شی “ئای.سی.یوو“دان، شایانی باسه كه ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه خه‌ڵكی شاره‌كانی خۆی و مهابادن، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له ئوستانی كوردستانیش گه‌یشتووه‌ته شه‌ش كه‌س و به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمان هۆشداری ده‌ده‌نه خه‌ڵك ڕێكاره‌كانی پێشگیری له‌و نه‌خۆشییه بگرنه‌به‌ر.