ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان به وێنه و گرته‌ویدیۆ جۆڵه‌كانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغی ئه‌رمه‌نستانی بڵاو كرده‌وه و ئه‌رته‌شه‌كه‌ی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه و هاوكات ئێران بنكه ئاسمانیه‌كانی ته‌ورێزی خسته حاڵه‌تی جه‌نگیه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئازه‌ربایجان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو دا ئه‌رته‌شه‌كه‌ی بۆ عه‌مه‌لیاتێكی دیكه‌ی نیزامی له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغی ئه‌رمه‌نستان ئاماده كردووه و ده‌یه‌وێت ئه‌و ڕێگایه‌ی ئێران به ئه‌رمه‌نستان ده‌به‌ستێته‌وه قه‌تع بكات و له ڕێگای نه‌خجه‌وانه‌وه نه‌وت و گاز هه‌نارده‌ی توركیا و له‌وێشه‌وه ئۆرووپا بكات، به‌ڵام ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه گۆڕانكارییه‌ك له سنووره‌كانی دژایه‌تی كردووه و هێزه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی خستۆته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.