ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕێکخراوی سێنفیی مۆعه‌لیمانی مەریوان، سەقز و زێویە و کۆمەڵێک لە چالاکانی مه‌ده‌نی شاری سنە، لەگەڵ بنه‌ماڵه‌ی “حسێن حەسەن‌خانی و یاسر ئەمینی‌ئازەر” لە مەهاباد دیداریان كردووه.
“یاسر ئەمینی‌ئازەر” مۆعه‌لیم و چالاكی مه‌ده‌نی شاری مه‌هاباد کە ئێستا لە مەرەخەسی ٥ ڕۆژەدا بە سەر دەبا، پێشتر بە تۆمەتی “بەشداری لە مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری مۆعه‌لیمان” بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم و لە مانگی گوڵان دەستبەسەر کرابوو. هه‌روه‌ها “حسێن حەسەن‌خانی” مۆعه‌لیمی خانەنشین كرا‌و لە مەهاباد کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای چەند ڕۆژ بە دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.