ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، ژینگه‌دۆستان له گوندی نگڵی مه‌ریوان و شاری دیوانده‌ره، بۆ ڕێزگرتن له سرووشتی كوردستان، چالاكی ژینگه‌ییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ژینگه‌پارێزانی دیوانده‌ره و شاره‌كانی سنه، كامیاران، مه‌ریوان و سه‌قز ده‌یان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامیان له ده‌ورووبه‌ی دیوانده‌ره چاند و داویان له خه‌ڵكی كوردستان كرد په‌یوه‌ست به چالاكی زاگرۆسانه بن و سرووشتی كوردستان بپارێزن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژینگه‌دۆستانی نگڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له گوندی نگڵ چالاكییان ئه‌نجام دا و سه‌یرانگای “گۆمه‌ڕه‌ش”یان له زبل و خاشاك پاك كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له خه‌ڵك كرد پاكی و خاوێنی سرووشت بپارێزن با نه‌وه‌كانی داهاتووش كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن.