ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گلاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی ئێران به سه‌ر چیای ده‌ماوه‌ند دا سه‌ركه‌وتن و له چالاكییه‌ك دا یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز نرخاند.
شاخوانان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و پلاكارد، وێڕای ڕێزگرتن له یادی و بیره‌وه‌ری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ڕده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. شایانی باسه كه ٢٥ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردوونی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”یه و زۆبه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له بانگه‌وازه‌كانیان دا ئاماده‌یی خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر شه‌قام و درێژه‌دان به شۆڕش ده‌ربڕێوه.