کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پەسەندکرانی حوکمی قورسی قەزایی دژ بە محەممەد و فاتمە عەباسی لە دادگای باڵای ڕژیم

پەسەندکرانی حوکمی قورسی قەزایی دژ بە محەممەد و فاتمە عەباسی لە دادگای

لە ڕۆژانی ڕابردوودا،محەممەد عەباسی و کچەکەی فاتمە عەباسیلە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن دادگای باڵای ڕژیمەوە حوکمەکانیان پەسەند کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان،محەممەد عەباسیلە لایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵای ڕژیمەوە حوکمی سێدارەکەی پەسەند کراوە و کچەکەی حوکمی ٢٥ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی کوشتنی سەرهەنگی دووهەم شاهین کاکاوەند لە شارستانی مەلارد و هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی دەستپێکردنی ڕەوەندی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.