کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پێویستیی پشتیوانیی سه‌رتاسه‌ری له‌ خۆڕاگریی قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی خووزستان

ناڕهزایهتیی بهرینی خهڵكی خووزستان لهپتر له١٧ شاری ئهم ئۆستانهههروا درێژهی ههیه، ژمارهیهك خهڵكی ناڕازی  گیانیان بهخت كردووه، بریندار بوون و ژمارهیهكی زیاتریش دهستبهسهر و زیندانی كراون. شارهكانی خووزستان بوونهتههاوشێوهی سهردهمی شهڕی ئێران و عێراق و ئهمجارهیان حكوومهتی بهعس و سهدام حسێنیش لهگۆڕێ دا نین و خامنهیی و ئهوباشانی ئیسلامی بهههموو هێزهوهدژبهخهڵكی بێبهش و تینوو سهنگهریان گرتووه‌. دهنگی گولـلهو تهقه، هاویشتنی گازی فرمێسك ڕێژ، بۆسهی بهكرێگیراوانی لیباس شهخسی بهكۆڵتهوهلهپهنا هێزهئهمنی و نیزامییهكان بهچهكی جۆراوجۆرهوه، لهههر گۆشهیهكی شارهگهورهو چكۆلهكان دهبیندرێن. ئۆستانداری خووزستان ناڕهزایهتییهكانی ساختهكاری و كاری دوژمنان ناولێنا و ئاخوندی نوێنهری خووزستان لهمهجلیسی خۆبرێگان هێرشی كردهسهر خهڵكی ناڕازی و هۆشداری پێدان كهئهگهر دهست لهخۆپێشاندان ههڵنهگرن نیشانهیهك لهحكوومهتی ئیسلامی نامێنێتهوهو بهقهولی خۆی نهله‌ “ڕهزو نهله‌ “ڕهزچێن، ئاسهوارێك نامێنێت‌.

بۆچی لهخووزستان و لهبهرامبهر خهڵكی عهرهبی خۆجێییدا ڕژیم بهدڕندهیی و توندوتیژییهوهههڵسووكهت دهكات؟ بۆچی لهخووزستانێك كه١٢ ڕووباری گهورهی وهك كارون و كهرخهی ههیه، خهڵك ئاوی خواردنهوهیان نییه؟ بۆچی لهخووزستان كهلهسهر دهریایهك لهگاز و نهوتهخهڵك كار، نان، بهرق و ئاویان نییه؟ ئایا ئهوهلهناكارامهبوونی بهرپرسانی دهوڵهت، لهدزی و گهندهڵی بێسنووری دهزگا نیزامی و ئهمنییهكان و لهپێبهند نهبوونی ڕێبهرانی ڕژیم بهبهرژهوهندییهكانی خهڵكهوهسهرچاوهدهگرێت یان مهسهلهكهلهوانهواوهترهو خهریكی پیلانگێڕین و سیاسهتی سهرزهویی سووتاو بهئامانجی سیاسیی تایبهتهوهبهڕێوهدهبهن؟ زۆربهی خهڵكی خووزستان عهرهبن و پێنجهمین ئۆستانی پڕجهمعییهتی ئێرانهو لهدوایین سهرژماریی جهمعییهتدا، كهبههۆكاری سیاسی و ئهمنی زۆریش جێگای متمانهنییه، ئهم ئۆستانهپتر له٤ ملیۆن و ٧٠٠ ههزار كهسی جهمعییهت ههیه. خاوهن ٢٠ شاری گهورهو چكۆله، ١٢ ڕووبار و دهریایهك لهگاز و نهوته‌.

ڕێژهی بێكاریی لهخووزستان تا نزیك ٤٠ لهسهد چووهتهسهرێ و عهرهبهكانی دانیشتووی خووزستان بهكردهوهلهسهنعهتهخۆجێیی و حكوومهتییهكاندا دانامهزرێن. بۆ ئهو خهڵكهی كهمافی ناولێنانی منداڵهكانیان نییه، بههۆی كهمبوونی ئاوی كهشاوهرزی، نهخلستانهكانیان سووتاوهو لهناوچووه، لهبهشی حكوومهتیدا دانامهزرێن، لهگهرمای تاقهت پڕووكێندا لهئاوی خواردنهوهبێبهرین، بهڕاستی چ بژاردهیهكی دیكهیان بێجگهلهخۆپێشاندان ههیه؟

لهسهرهتاكانی دۆزینهوهی نهوت لهئێران، خووزستان دایكی ههزینهی سهرهكیی خهڵكی ئێران، دابینكهری خهرجییهكانی حكوومهت لهباقی شوێنهكانی دیكهی ئێران بوو، بهڵام ئێستا خۆی لهههبوونی ئاوی خواردنهوهبێبهری كراوه‌. لهسهردهمی ڕهزا شا و پاشان پههلهویی دووههم و تا بهئهمڕۆ پاش تێپهڕینی ٤٢ ساڵ لهسهقامگیر بوونی دهسهڵاتی ئیسلامی، بهشێوهی شاراوهو یانبهئاشكرا و تێكهڵ بهتوندوتیژی، شایهدی بهڕێوهچوونی سیاسهتی دژهعهرهب، گۆڕینی پێكهاتهی جهمعییهتی خووزستان، گۆڕینی ناوی شارهكان لهعهرهبییهوهبۆ ناوهفارسییهكان، دوژمنایهتی لهگهڵ كلتوور و پۆشش و زمان و سوننهتهباوهكانی ئهم ناوچهیهبووین. كۆماری ئیسلامی سهرهڕای پهیوهندی ئیدێئۆلۆژیكی خۆی لهگهڵ ئیسلام و كلتووری ئیسلامیعهرهبی، لهناوخۆی ئێران دژبهخهڵكی عهرهبی خووزستان، بهكردهوهسیاسهتی دوو دوژمنی خۆی، واتهحكوومهتی ئیسرائیل بهرامبهر بهخهڵكی فهلهستین و حكوومهتی بهعسی پێشوو و سهدام حسێن بهرامبهر بهخهڵكی كوردستان و تهنانهت خهڵكی عهرهبی شیعهلهعێراق، گرتووهتهبهر.

دهوڵهتی ئیسرائیل لهسهرهتای دامهزرانییهوهلهساڵی ١٩٤٨، بهردهوام لهههوڵی داگیركردنی خاكی خهڵكی فهلهستین و سڕینهوهی قهومی دا بووهو بهسهركوت و شهر، بهتیرۆر و توندوتیژی، بهداسهپاندنی ههژاری و بێكاری، بهههڵاواردن و بێبهری كردن لهئاو، بهرق و تهنانهت دهرمان بۆ پهرهپێدانی دهسهڵاتی خۆی و كۆچی ئیجباریی خهڵكی فهلهستین كهڵكی وهرگرتووه‌.

حكوومهتی بهعس و سهدام حسێن كه٨ ساڵ لهگهڵ ئێران لهشهڕدا بوون، لهكوردستانی عێراق سیاسهتی تهعریبیان لهڕێگهی جینۆساید و عهمهلیاتی بهدناوی ئهنفال، بهبۆمبارانی شیمیایی ههڵهبجهو كوشتنی پتر له٢٠٠ ههزار كهس لهخهڵكی كوردستان بهڕێوهبرد.

كۆماری ئیسلامی كهخۆی بهدوژمنی سوێند خواردووی ئیسرائیل و حكوومهتی پێشووی عێراق لهسهردهمی بهعسیهكان دهزانێ، لهههمان حاڵدا سیاسهتی ئهم دوو ڕژیمهیدژبهخهڵكی خووزستان بهكار بردووه‌. سیاسهتی سڕینهوهی قهومیی خهڵكی عهرهبی خووزستان و ناچار كردنیان بهكۆچ و یان قهبووڵ كردنی مانهوهو لهناوچوون بههۆی توونیهتی و بێبهشی. خووزستان تهنیا خاوهن سهرچاوهی دهوڵهمهندی نهوت و گاز و ئاو نییه، خهڵكێكی ههیهكهلهماوهی یهك سدهی ڕابردوودا زۆرترین خزمهتیان بههونهر، ئهدهبیات، شێعر، سینهما، داستان و چیرۆك نووسین و وهرگێڕان كردووهكهناوهناسراوهكانی وهك ئهحمهد مهحموود، ناسر تهقوایی، ئهمیر نادری، سهید عهلی ساڵحی، نهجهف دهریابهندهری، نهسیم خاكسار، مهنووچێهر ئاتهشی تهنیا چهند نموونهیانن.

خووزستان مهڵبهندی خهباتی كرێكارییهكهبوو بههۆی ڕووخانی ڕژیمی پاشایهتی لهئێران. خووزستان دهتوانێ هاوڕێ لهگهڵ جهماوهری خهڵكی شوێنهكانی دیكهی ئێران، هاوههنگاو لهگهڵ كرێكاران و زهحمهتكێشانی باقیی شوێنهكانی ئێران پشتی حكوومهتی ئیسلامی بشكێنن، ههروهك چۆن پشتی حكوومهتی محهممهدڕهزا شای پههلهوییان شكاند.

پێویستهخهڵكی شهریف و زهحمهتكێشی باقیی شوێنهكانی دیكهی ئێران بهههر شێوهیهك كهدهتوانن لهخواست و خهباتی ڕهوا و ئینسانیی خهڵكی خووزستان پشیتوانی بكهن.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-