ڕۆژی یهكشهممه ١٦ی مانگی گهلاوێژ، هاوسەرۆکی “هە.دە.پە” سەردانی ژمارەیەک پارت و لایەنی سیاسیی کوردی لە باکووری کوردستان كرد و ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٥ی ئاگووست هاوپەیمانێتیی دیموکراتیك ڕادەگەیەنین.
ڕۆژی یهكشهممه شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان “هە.دە.پە” بە سەرۆکایەتیی “میدحەت سهنجهر“، هاوسەرۆکی هەپەدە لە شاری “ئامەد” سەردانی ژمارەیەک پارت و لایەنی سیاسیی کورد و چەپیان کرد و پاش وتوووێژ لهگهڵیان ڕایگهیاند: ڕۆژی ٢٥ی ئاگووست هاوپەیمانیی دیموکراسیی بۆ ڕایگشتیی ڕادەگەیەنین، ئێمە هەموومان بەیەکەوە داوای کۆمارێکی دیموکراتیك دەکەین. نابراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوان ناچارن سیاسەتی شەڕ بووەستێنن و وتی: وەستانەوە دژی شەڕ، یەکێکە لە بناغەکانی سیاسەتی دیموکراسیی ئێمە، کە خۆی لە ژیانێکی هاوبەش و یەکساندا دەبینێتەوە، ئێمە ناچارین سیاسەتی شەڕ ڕابگرین.