ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگیب گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی و كرێكاری شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی موعولیمانی ئێران بۆ شاری سنه، پێشوازی گه‌رمیان لێ‌كرد و پیرۆزباییئازادبوونیان لێ‌كرد.
ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی مه‌ریوان و وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی موعه‌لیمانی ئێران له ڕێكه‌وتی ١١ مانگی گوڵان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ پاش تێپه‌ڕكردنی ١٠٨ ڕۆژ زیندان، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢ ملیارتمه‌نی به‌شێوه‌ی كاتی ئازادكرا.