ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی سوید، ئۆستڕاڵیا، ئاڵمان، دانمارك و ئۆتریش له چه‌ند ڕێوڕه‌سمی جیاجیا دا پێشوازیان له نه‌ورۆزی ئازادی كرد و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئۆستڕاڵیا له شاره‌كانی سیدنی و بریزبن به كۆبوونه‌وه و كردنه‌وه‌ی ئاگر هاتنی نه‌ورۆزی ئازادیان له ته‌واوی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران پیرۆزبایی كرد و بۆ جارێكی دیكه پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری دا ڕاگه‌یاند، هه‌وره‌ها له وڵاتانی سوید، ئاڵمان، دانمارك و ئۆتریش ئێرانیانی ئازادیخواز و كوردستانیان له چه‌ند ڕێوڕه‌سمی شكۆدار دا هاتنی نه‌ورۆزی ئازادیان له ته‌واوی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێران پیرۆزبایی كرد. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” جه‌نایه‌كانی كۆماری ئیسلامیان مه‌حكووم كرد و خوازیای پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی بوون