ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، سێ كافه ڕستورانی گه‌وره له نه‌وشه‌هری مازه‌نده‌ران به‌بیانووی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی مووسیقی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه داخران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی سه‌كوتگه‌رییه‌كانی بۆ زه‌وت كردنی ئازادیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و گوشار هێنان بۆ ژنان و كچانی ئازادیخواز ده‌ستی داوه‌ته پۆلۆمپ كردنی ئه‌و شوێنه گه‌شتیارانه‌ی كه خه‌ڵك ڕووی تێ ده‌كه‌ن. له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو دا چه‌ندین ڕستوران، هۆتێل و كافه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه داخراون. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش سێ كافه ڕستوران به‌ناوه‌كانی “سی سه‌نگان”، “سیترا” و “سیاه ڕود” له نه‌وشه‌هری مازه‌نده‌ران به بیانووی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی مووسیقا پۆلۆمپ كراون.