ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له خووزستان به‌رده‌وام بوو و له شاری “ئه‌لیگوده‌رز”ی سه‌ر به پارێزگای لۆرستان، بۆ پشتیوانی له‌هاووڵاتییانی خووزستانی، رێپێوانێك ساز كرا كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كرانه ئامانجی ده‌سترێژی گولله و له ئاكامدا چه‌ند كه‌س كۆژراو و بریندار بوون.
سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه كردنی شاره‌كانی خووزستان و بڵاوه كردنی هێزه سه‌ركۆتگه‌ره‌كانیان به ناو گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئۆستانی خووزستان، هاووڵاتییان خه‌ڵكی “ئه‌لیگوده‌رز” بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان، بوێرانه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به سووتانی لاستێك و داخستنی ڕێگه و بانه‌كان، خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. هێزه‌كانی ڕژیم بۆ تێكدانی ئه‌و رێپێوانه، گازی فرمێسك ڕێژیان به‌كار هێنا كه له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره ڕووبه‌روو بوونه‌وه. هێزه‌كانی ڕژیم به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ وڵامی خه‌ڵكیان داوه و به هۆیه‌وه سێ لاوی خه‌ڵكی ئه‌و شاره گیاینان له ده‌سه‌ت دا و چه‌ند كسیش به‌سه‌ختی بریندار بوون. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو خۆپێشانده‌ران له شاری “خۆڕه‌م ئاوا”، حه‌وزه‌ی علمییه‌ی ئه‌و شاره‌یان به كونترۆڵی خۆیان ده‌رهاورد. هه‌روه‌ها ئاستی پشتیوانیه‌كان گه‌یشتۆته شاره‌كانی ئیسفه‌هان و كرماشان. له لایه‌كی دیكه‌وه شۆرای ڕێكخستنی مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی له به‌یاننامه‌یه‌ك دا، پشتیوانی كرێكارانی مانگرتوویان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان، ڕاگه‌یاند.