به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی بۆكان له‌سه‌ر مه‌زاری “هیوا جان جان” و “ئه‌مجه‌د عینایه‌تی” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی بۆكان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “هیوا جان جان” و “ئه‌مجه‌د عینایه‌تی” وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، به دانانی گوڵی سوور له‌سه‌ر وێنه‌كانیان به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی “موسته‌فا شه‌عبانی”، “غه‌فوور مه‌ولوودی”، “هه‌ژار مام خۆسره‌وی”، “هیوا جان جان” و “ئه‌مجه‌د عینایه‌تی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد.