ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازان سنه له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “ڕامین فاتحی” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاره‌كانی دیكه، له ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕیگه‌ی ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه و به‌لینیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بن.