ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پاڕله‌منی هوله‌ند به زۆرترین ده‌نگ قه‌تعنامه‌یه‌كی به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاڕله‌مانی هوله‌ند به ١٤٢ ده‌نگی ئه‌رێ و ٨ ده‌نگی نا، قه‌تعنامه‌یه‌كی به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی په‌سه‌ندكرد و له گه‌ڵاڵه‌یه‌كی په‌سه‌ندكراویش دا داوای له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته كرد هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌ده‌رنانی كۆماری ئیسلامی له كۆمیسیۆنی پێگه‌ی ژن له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بخاته گه‌ڕ و به كرده‌وه پشتیوانی خۆی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری نیشان بدات.