ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ژنانی تێكۆشه‌ری حیزبی كرێكارانی شۆڕشگێڕی توركیا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له ژنانی خه‌باتكاری ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانی حیزبی كرێكارانی شۆڕشگێڕی توركیا به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ئیستانبوول، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی گه‌لانی ئێران و به تایبه‌ت ژنانی ئازا و بوێر ده‌ربڕی و خوازیاری پێكهێنانی كۆده‌نگییه‌كی نێومه‌ته‌وه‌یی بۆ یارمه‌تیدانی ژنانی ئێرانی بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بوون.