كونفڕانسی ئامووزشی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ناوچه‌ی ئاسیا و ئوقیانووسیه كه به به‌شداری ١٩٦ نوێنه‌ری یه‌كیه‌تیه سنفیه‌كانی موعه‌لیمان له ٢٦ وڵاتی جیهان و له ڕێكه‌وتی ٢٦ بۆ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر له وڵاتی كامبۆج به‌ڕێوه ده‌چێت، پشتیوانی خۆیان له موعه‌لیمانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كه‌مین قه‌تعنامه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له موعه‌لیمان، ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران بوو و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا. هه‌روه‌ها له‌و كونفڕانسه‌دا په‌یامی هاوده‌نگی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران خوێندرایه‌وه و له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه پێشوازی لێكرا.