گه‌وره‌ترین كۆنفدراسیۆنی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كانی ئیسپانیا ناسراو به “كۆمیسیۆنی كرێكاران” كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری مۆعه‌لیمان، كرێكاران و هه‌موو چین و توێژه‌كانی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی ته‌واوی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی بوو.
له‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه: خه‌باتی كرێكارانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی ئینسانی، مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ره‌كیترین مافه پێشێلكراوه‌كانیان، سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی به‌رده‌وام و نه‌خۆشی كوڕۆنا، نه‌ك هه‌ر كه‌می نه‌كردووه به‌ڵكوو به‌رینتر و به‌ربڵاوتر بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناڕه‌زایه‌تی سه‌راسه‌ری مۆعه‌لیمان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ئامووزشی بێبه‌رامبه‌ر، مافی پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست به‌پێی هه‌ڵاوسان و ئازادی مۆعه‌لیمانی زیندانی، پشتیوانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و خۆێندكارانی به‌دوای خۆیدا هێنا و سه‌ره‌ڕای گۆشار و سه‌ركوتی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، به شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌رده‌وامه. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وڵامی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی به فیشه‌ك، ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ئه‌شكه‌نجه و زیندان داوه‌ته‌وه به‌ڵام نه‌یتوانیوه خواستی ئازادیخوازی و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی گه‌ڵانی ئێران سه‌ركوت بكات. ئه‌م ڕژیمه هیچ ڕێكارێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نییه و دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خراپتر ده‌بێت، ئێمه به هاوكاری ته‌واوی ئیتحادییه‌ی كرێكاراییه‌كانی جیهان، پشتیوانی خۆمان له خه‌بات و تێكۆشانی كرێكاران، مۆعه‌لیمان و خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێران ده‌ره‌بڕین و خوازیاری ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانین.