كۆمه‌ڵی یاسایی دادبان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: لقی ١٧ی دیوانی باڵای وڵات حوكمی ئێعدامی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” له به‌ندكراوانی شۆڕشی ژینای پشتڕاست كردۆته‌وه.
“ڕه‌زا ڕه‌سایی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری سه‌حنه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان به تۆمه‌تی كوشتنی “نادر به‌یرامی” فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌دكردبوو، به‌ڵام له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كرا و له كاتی دادگاییكردنیشدا شایه‌تی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی دانیان به بێ تاوانی ڕه‌زا دانابوو له‌لایه‌ن دادگاوه ڕه‌د كرایه‌وه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه وێڕای هۆشداری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، دیوانی باڵای وڵات حوكمی ئێعدامی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” پشتڕات كرده‌وه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.