کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

پاڵپشتی چالاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ زیندانیانی سیاسی و مانگرتنی موعه‌لیمان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی پووشپه‌ڕ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی به‌ مه‌به‌ستی پاڵپشتی له‌ زیندانیانی سیاسی و مانگرتنی موعه‌لیمان و كرێكارانی ئێران له‌ شاری هانوفێری ئاڵمان له‌ لایه‌ن چالاكانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ به‌ هاوكاری ناوه‌ندی چالاكوانانی دیموكرات و سوسیالیستی هانوفێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ و هه‌روه‌ها چالاكانی چه‌پ و كۆمۆنیست به‌ڕێوه‌ چووه‌ و به‌شداربووان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك درووشم، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كرێكاری و موعه‌لیمانیان شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی سیاسی و موعه‌لیمان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

دروشم نووسینی ئازادیخوازانی تاران دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

-

په‌یوه‌ست بوونی كه‌شاوه‌رزانی وه‌رزه‌نه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار كرێكاری ئه‌فغانستانی له‌ زاهدان

-

پۆلۆمپ كردنی سێ یه‌كه‌ی سنفی له‌ مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدانی سێ سووختبه‌ر له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار بۆ سه‌رباز

-

بانگهێشتی ڕۆژنامه‌نووسێك بۆ دادسه‌رای به‌نده‌رعه‌باس

-