ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و واده و به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، پێ نایه ناو ٥٨مین ڕۆژی خۆیه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شاری شووش و ڕێپێوان له‌ئاستی شار بۆ جارێكی دیكه جه‌ختیان له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان له‌وانه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له شیركه‌ت كرده‌وه. شایانی باسه، حیزبی “كار”ی توركییه‌ش له ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه پشتیوانی له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په كردووه.