ئه‌مرۆ شه‌ممه 16 مانگی گه‌لاوێژ وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی رۆژێكی مێژوویی له بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌ی كوردستانه. سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی ١٨ی پوشپه‌ری ساڵی ١٣٨٤ی هه‌تاوی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵیاندا یه‌كێك له خه‌باتكارانی شاری مه‌هاباد به ناوی كه‌مالی ئيسفرام ناسراو به شوانه سه‌ید قادری ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن و كاتێك هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام مایه‌وه، شوانه‌یان دا‌یه به‌ر ده‌سترێژ و برینداریان كرد. جه‌لادانی رژیمی ئیسلامی ئه‌و لاوه برینداره‌یان ئه‌شكه‌نجه كرد، كوشتیان و ته‌رمی شێواوی ئه‌ویان به‌و په‌ری بێرێزیه‌وه به شاردا گه‌راند و دواتر راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرده‌وه. مه‌به‌ستی رژیم له‌م كرده‌وه‌یه چاوترسێن كردنی خه‌ڵك بوو، به‌ڵام ئاكامه‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌ی ویستی رژیم هه‌ڵگه‌رایه‌وه. دانیشتوانی شاری مه‌هاباد كاتێك ئاگاداری ئه‌م جینایه‌ته‌ی هێزه‌كانی رژیم بوون، به‌كۆمه‌ڵ چوونه به‌رده‌م ماڵی ئه‌م لاوه خه‌باتكاره و هاوخه‌مییان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی راگه‌یاند و نه‌فره‌ت و بێزاری خۆیان له رژیمی ئیسلامی ده‌ربڕی.رۆژه‌كانی ١٩ و ٢٠ی مانگی پوشپه‌ر خه‌ڵكی تێكوشه‌ری شاری مه‌هاباد و به تایبه‌ت لاوان له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستیان دا‌یه خۆپیشاندان و به دانی دروشم له دژی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان، نیشانیان دا كه هیچ جینایه‌تێكی رژیم بێ وڵام نامێنیته‌وه. رۆژی ٢١ی پوشپه‌ر خۆپیشاندانه‌كان له ئاستێكی به‌رین تردا به‌رێوه‌چوو و هێرشی هێزه‌كانی رژیم له گه‌ڵ خۆراگری خه‌باتكارانی ئه‌و شاره به‌ره‌ورو بوو. هێزه‌كانی رژیم ته‌یار به هه‌موو ئامراز‌ێكی سه‌ركوت له زه‌وی و ئاسمانه‌وه هیرشیان کرده سه‌ر خه‌ڵکی تێكۆشه‌ری شاری مهاباد.له ئاكامی ئه‌م تێکهه‌ڵچوونه له نێوان هێزه‌كانی رژیم و خه‌ڵكی خه‌باتكار و لاوانی مه‌هاباد ٥٠ كه‌س له خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر كران. رۆژی ٢٢ی پوشپه‌ر خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد بۆ نیشان دانی ناره‌زایه‌تی زیاتر به‌رانبه‌ر به كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی هێزه‌كانی رژیم و میلیتاریزه كردنی شار، هاوكات له گه‌ڵ درێژه‌ی خۆپیشاندان، دوكان و بازار و ناوه‌نده‌كانی كاریان داخست.
دوابه‌دوای خۆپیشاندان و به‌ره‌وروو بوونه‌وه‌ی بوێرانه و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له مه‌هاباد،خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی له‌دژی كۆماری ئیسلامی، باقی شاره‌كانی كوردستانیشی گرته‌وه. خه‌ڵكی خه‌باتكار و لاوانی شوڕشگێر له شاره‌كانی شنۆ، پیرانشار، بانه، سه‌قز، سه‌رده‌شت، مه‌ریوان، سنه، دیوانده‌ره و بۆكان و شار و شارۆچكه‌كانی تر، بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌م خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیانه په‌یوه‌ست بوون و وێرای مه‌حكوم كردنی كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی رژیم چه‌ند داخوازیه‌كیان هێنایه گۆرێ كه بریتی بوون له:
• ناساندن و سزادانی بڕیارده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م جینایه‌تانه.
• ئازاد كردنی ده‌ستبه‌جێی گیراوه‌كان.
• راگرتنی جینایه‌ت و كوشتار له كوردستان.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له جیاتی وڵام دانه‌وه به داخوازیه‌كانی به‌رحه‌قی خه‌ڵكی كوردستان هێزه‌ێكی زۆریان رژانده كوردستان و به‌ریان دانه گیانی خه‌ڵك.ئه‌م خه‌باته ئه‌گه‌رچی داخوازی روونی هه‌بوو، به‌ڵام به شێوه‌ی پرش و بڵاو له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به‌رێۆه ده‌چوو، به‌ره‌وربونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانیرژیمله‌سه‌رشه‌قامه‌كانخه‌ساری زۆرتری به خه‌ڵك ده‌گه‌یاند. له شاری سه‌قز چه‌كدارانی رژیم ریزی خۆپێشاندانی خه‌ڵكیان دا‌یه به‌ر ده‌سترێژ و ژماره‌یه‌ك گیانیان به‌ختكرد و ژماره‌یه‌ك بریندار بوون. كاتی ئه‌وه هاتبوو كه هێز و توانای خه‌ڵكی خه‌باتكار له حه‌ره‌كه‌تێكی رێكخراو و هاوئاهه‌نگ دا به دوژمن نیشان بدرێت. كۆمه‌ڵه، رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژی ١٦ی گه‌ڵاوێژی ساڵی ١٣٨٤ی وه‌ك رۆژی مانگرتنی گشتی له كوردستان راگه‌یاند. بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه له راگه‌ێندراوێك دا كه رۆژی ١١ی گه‌لاوێژ بڵاو كرایه‌وه به ئاگاداری خه‌ڵك گه‌یشت.
له راگه‌ێندراوی كۆمه‌ڵه دا وێرای ئاماژه‌یه‌كی كورت به چه‌ند هه‌فته به‌رانبه‌ركێی پڕاوپڕ و بوێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له به‌رانبه‌ر هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی دا، داخوازیه‌كانی خه‌ڵك به‌م جۆره ده‌ست نیشان كرابوون:
1- ناساندن وسزادانی بریارده‌ران وبه‌رێوه‌به‌رانی جینایه‌ته‌كان له مه‌هاباد و باقی شاره‌كانی كوردستان،
2- ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێ و بێشه‌ر‌تومه‌رجی گیراوه‌كان،
3- ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاره‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه هێنرابوون بۆ كوردستان،
4- به‌ره‌سمی ناسینی مافی خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له‌پێناو وه‌دیهاتنی ئه‌م داخوازیانه.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه،كرێكاران یپێشڕه‌وولاوانوپێشڕه‌وانی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له شاره‌كان له پێناو ئاماده‌كاری بۆ به سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی مانگرتنی گشتی، كه‌وتنه خۆ. دام و ده‌زگاكانی رژیم بۆ پێش گرتن به به‌رێوه‌چوونی مانگرتن هه‌وڵه‌كانی خۆیان ده‌ستپێكرد. نه‌یارانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ش له ناو رێكخراوه سیاسیه‌كانی كوردستاندا چی بویانكرا بۆپێشگرتن به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و بانگه‌وازه درێغیان نه‌كرد.
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌و هه‌وڵانه رۆژی ١٦ی گه‌لاوێژ به‌ملیۆن ژن و پیاوی تێكوشه‌ر و ئازادیخواز به داخستنی دوكان،كارگا و ته‌عتیل کردنی ئیداره و شوێنه‌كانی خۆیندن و باقی ناوه‌نده‌كانی كار،وڵامێكی یه‌كگرتوانه و كه‌م وێنه‌یان به كۆماری ئیسلامی دایه‌وه و هاوكات نیشانیان دا كه بایه‌خێك به كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌ی نه‌یارانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ناده‌ن. خه‌ڵكی نارازی له شاره‌كانی مه‌هاباد، سه‌قز، بۆكان، سنه، شنۆ، پیرانشار، بانه، سه‌رده‌شت، ره‌به‌ت، مه‌ریوان، كامیاران و دیوانده‌ره و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به پێشوازی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه هاتن و له شاره‌كانی نه‌غه‌ده و ورمێ‌ش به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵك له مانگرتن دا به‌شداریان كرد. به‌مجۆره روژی ١٦ی گه‌لاویژ روژی مانگرتنی شكۆدار و سه‌ركه‌وتوانه و وه‌ك رۆژێكی مێژوویی له خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان دا تۆمار كرا. ئه‌م مانگرتنه جارێكی دیكه نیشانی دا كه سه‌ره‌ڕای گشت جینایه‌ته‌كان و پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان، ئیراده‌ی خه‌ڵك دژ به رژیمی كۆماری ئیسلامی و سیاسه‌ت و كرده‌وه‌كانی قایمتر و ریزه‌كانیان یه‌كگرتووتر و پته‌وتر بووه. سه‌ركه‌وتنی ئه‌م مانگرتنه له هه‌مان كاتدا كه ریشه‌ی له چه‌ند ده‌یه خه‌باتی پڕ له فیداكاری خه‌ڵك دا بوو، به جه‌ساره‌ت و خه‌باتی شێلگیرانه و یه‌ك مانگه‌ی خه‌باتكارانی مه‌هاباد و باقی شاره‌كانی كوردستان مسۆگه‌ر بوو. به‌م مانگرتنه وشیارانه، سه‌راسه‌ری، رێكخراو و سه‌ركه‌وتوانه، خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان له دژی رژیم پێ نایه قوناغێكی دیكه‌وه. قوناغێك كه تێیدا خه‌باتی وشیارانه، رێكخراو و به به‌رنامه ده‌ورێكی كاریگه‌ری له به‌ره‌وپێش بردنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستاندا ده‌بێنێت. رژیم كه هێزی خه‌باتی یه‌كگرتوانه‌ی خه‌ڵكی بینی، رۆژێك دوای مانگرتن، له هه‌وڵێكی ریاكارانه‌دا هه‌یئه‌تێكی له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئیسلامی ره‌وانه‌ی شاره‌كانی كوردستان كرد تا به ناو دڵنه‌وایی له خه‌ڵك بكه‌ن.
ئه‌ندامانی ئه‌م هه‌یئه‌ته به لێدوانی بێ ناوه‌رۆكی به‌رپرسانی ره‌سمی وه‌ك ئیمام جومعه و فه‌رماندارانی شاره‌كان هێندێك نومایشیان وه‌رێخست و به كرده‌وه داخوازییه‌كانی خه‌ڵكیان پشت گوێ خست. به‌ڵام ده‌رسه‌كانی مانگرتنی گشتی چووه سه‌ر ئه‌زمونه‌كانی هێزی له بن نه‌هاتووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و بزوتنه‌وه‌ی شوڕشگێرانه‌یكوردستانی هه‌نگاوێكیگه‌وره‌به‌ره‌و‌پێشبرد.
به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م ئه‌زمونه به‌نرخو ده‌وڵه‌مه‌نده بوو كه جارێكی دیكه‌خه‌ڵكی كوردستان بۆ ده‌ربڕینی بێزاری ونه‌فره‌تی خۆیان له‌ئێعدامی “فه‌رزادیكه‌مانگه‌ر” و هاورێیانی، مانگرتنێكی شكۆداری دیكه‌یان له رۆژی ٢٣ی گوڵانی ساڵی ١٣٨٩ به‌رێوه‌برد.
حه‌ره‌كه‌تی جه‌ماوه‌ری رۆژی ١٦ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٨٤ یه‌كه‌م مانگرتنی گشتی و سه‌رتاسه‌ری بوو كه دوای ٢٦ ساڵ له كوردستان به‌رێوه‌ده‌چوو. ئه‌م رۆژه چووه ناو میژووی پڕ له سه‌روه‌ری خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه.