له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه، له ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩، كاتێك كه قه‌یرانی خانووبه‌ره به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشت و قه‌یرانه مه‌زنه‌كه‌ی جیهانی سه‌رمایه‌داریی خوڵقاند، لانیكه‌م ده‌یان هه‌زار بنه‌ماڵه له ئه‌مریكا خانووه‌كانیان له‌ده‌ست دا و ئاواره‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون. وێنه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه ناچار بوون چادراخ و خێوه‌ت له په‌راوێزی شاره‌كاندا هه‌ڵده‌ن، له میدیا جیهانیه‌كاندا كه‌م نه‌بوون. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه ملیۆنان كرێكار، له‌ناكاو، بێكار بوون و به ئه‌ڕته‌شی ملیۆنیی بێكاران په‌یوه‌ست بوون. جیاوازیه‌كی نه‌بوو كه مرۆڤ له كوێی ئه‌م جیهانه دا ده‌ژی. په‌لامارێكی گشتگیر بۆسه‌ر جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵ ده‌ستی پێكرد. لێره‌شدا، قورسایی قه‌یرانه‌كه پتر له هه‌مووان كه‌وتبووه سه‌رشانی ئه‌و ئینسانانه‌ی كه له دابه‌شكاریی بازاڕی جیهانیدا، ببوونه هێزی كاری ئه‌رزان. هه‌ر ئه‌و كاتیش دیتمان كه ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری، ملیاردها دۆڵاریان دا به دامه‌زراوه ماڵی و سه‌نعه‌تیه‌كان و هه‌موو باری قه‌یرانه‌كه‌یان خسته سه‌ر شانی توێژه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا. دیتمان كه له یه‌كه‌مین ده‌رفه‌ت دا، هه‌ر ئه‌و به‌ناو ده‌وڵه‌ته دڵ ئاواڵانه، ئاستی خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان هێنایه خوارێ و زۆرێك له نه‌خۆشخانه‌كانیان، له‌ژێر ناوی خسووسی سازی، به لاشخۆره ماڵیه‌كان سپارد. كه‌مترین ئاكامی هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیانه و ئه‌م خسووسی سازیانه، كاتێك ده‌ركه‌وت كه ویرووسی كۆرۆنا هه‌موو بورج و باوه‌ڕه‌كانی جیهانیی سه‌رمایه‌داریی كرده ئامانج. ماسك، ده‌ستكێش و مادده‌ی گه‌ندبڕ كردن، ته‌نانه‌ت له نه‌خۆشخانه‌كانیشدا، بوون به كاڵایه‌كی نایاب و له‌سه‌ر زه‌وت كردنی ئه‌م كاڵایانه له فڕۆكه‌خانه‌كان، چه‌ته‌گه‌ری كه‌وته ڕێ.
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له ئاستێكی به‌رین و مه‌ترسیداردا، له‌گه‌ڵ ئه‌م باروودۆخه به‌ره‌وڕووین. ناوه‌نده گه‌وره ماڵی و سه‌نعه‌تیه‌كان به بیانووی قه‌یرانی كۆرۆنا و خه‌وتنی چه‌رخه‌ی به‌رهه‌مهێنان، له ئاستێكی ملیۆنی دا ده‌ستیان داوه‌ته بێكار كردنی پێرسۆنێلهكانیان. له كۆمپانیی ئۆتۆمبیل سازیی فۆردی ئه‌مریكاوه بگره تا مێرسێدێس بێنز، فۆلكس واگۆن و بی ئێم وێ له ئاڵمان، له سه‌نعه‌تی ئۆتۆمبیل سازیی چین و ژاپۆنه‌وه بگره تا كۆره‌ی باشوور، له كۆمپانیی زیمێنسهوه تا لۆفت هانزا، له كۆمپانیی فڕۆكه‌وانیی بۆیینگهوه تا ئه‌یر باس، هه‌ر له یه‌كه‌مین هه‌وڵه‌كانیان دا، كرێكارانی قه‌راردادیان نارده‌وه ماڵه‌كانیان و هاوكات ڕایانگه‌یاند كه ئه‌مه كۆتایی پڕۆسه‌ی بێكاركردن نییه. لێره‌شدا دیسان هه‌ر ئه‌و كرێكارانه بوونه‌وه قوربانی كه ته‌نانه‌ت له باروودۆخی ئاسایی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌شدا، له خوارترین ئاستی هێره‌می به‌رهه‌مهێنان دا بوون. لێره‌دا ئیتر فهرقیهكی نه‌ده‌كرد كه له به‌هێزترین ئابووریی جیهاندا هێزی كاره‌كه‌ت فرۆشتبایه یان له میحنه‌ت ئاوای كۆماری ئیسلامی دا.
ئاماره‌كان زۆرێك له ڕاستیه‌كانمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن. ته‌نیا له مانگی ئاوریلدا له ئه‌مریكا ٢٠ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س كاره‌كانیان له‌ده‌ست دا. ڕێژه‌ی بێكاری به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه گه‌یشته ١٤ و ٧ دههۆمی له‌سه‌د كه زیاترین ڕێژه‌ی بێكارییه له‌م وڵاته‌دا پاش ڕكووده گه‌وره‌كه‌ی دیه‌ی ٣٠ی سه‌ده‌ی ڕابردوو. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕێژه‌ی بێكاری له سێ و نیو له‌سه‌د زیاتر نه‌بوو. له ئاڵمان، واته به‌هێزترین ئابووریی ئۆرووپا، له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسهكهوه پتر له چوار ملیۆن كه‌س سه‌ردانی سندووقی بێكاری و ئیداره‌ی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تییان كردووه. له كۆماری ئیسلامی دا كرێكار یان ده‌بایه به‌هۆی كۆرۆناوه مردبایه یان به‌هۆی برسیه‌تیه‌وه. ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌تی ڕووحانی به هه‌را و هوریایه‌كی زۆره‌وه باسی له بیمه‌ی بێكاری ده‌كرد، ته‌نیا بۆ سێ مانگ بوو و ئاستهكهشی مه‌علووم نه‌بوو، تا جێگایه‌ك كه ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زیری كاری ڕژیم له‌مباره‌وه وتی: ” ئه‌م ناڕوونیانه سه‌رچاوه‌گرتوو له باروودۆخێكی تایبه‌ته كه ئێران تێیكه‌وتووه و له‌وانه‌یه گۆڕانكاریه‌ك له شێوه‌ی پێدانی بیمه‌ی بێكاریدا بێته ئاراوه” و هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بیمه‌یه‌ی كه خۆی له ژێر په‌رده‌ی ناڕوونی دا بوو، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌گرته‌وه كه پێشینه‌ی په‌رداختی حه‌قی بیمه‌یان هه‌بووایه. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه كرێكارانی ڕۆژمزد و سه‌دان كرێكاری بیناسازی، موعه‌لیمانی شیركه‌تی، دامه‌زراوانی كارگه چكۆله‌كان و زۆرێك له هێڵه‌كانی خزمه‌تگوزاری و كه‌سانێك كه له به‌شی ئابووریی ناڕه‌سمی دا كاریان ده‌كرد كه ژماره‌یان ده‌گاته چه‌ندین ملیۆن كه‌س، له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری دان. به پێی ئاماری ڕه‌سمی، لانیكه‌م دوو ملیۆن كه‌س له بێكاركراوان، هیچ یارمه‌تیه‌كی ده‌وڵه‌تیان، له‌وانه وامی یه‌ك ملیۆن تمه‌نی و یارمه‌تیی ٢٠٠ تا ٦٠٠ هه‌زار تمه‌نییان، پێنادرێ. له ڕاستیدا، بێ مافترین كرێكاره‌كان دیسان ده‌بێ زیاتر له‌وانی تر ببنه قوربانی. ئاماره‌كان زۆر دڵته‌زێنن. نرخی بێكاری له ناو كرێكارانی ئه‌فریقایی ـــ ئه‌مریكایی، له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته ١٦ و ٧ دههۆمی له‌سه‌د كه ئه‌وه‌ش خۆی سێ به‌رابه‌ری ڕێژه‌یه‌كه كه سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له ڕاپۆرتهكاندا باسی لێده‌كرا. ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ كرێكارانێك كه له ئه‌مریكای باشووره‌وه هاتوون، له‌و ڕێژه‌یه‌ش زیاتره. ته‌نیا له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، ڕێژه‌ی بێكاری له‌ناویاندا گه‌یشتووه‌ته ١٨ و ٩ دههۆمی له‌سه‌د. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌باره‌ت به قوربانیانی كۆرۆناش ده‌بیندرێ. له نیۆیۆرك، ئه‌گه‌رچی ئه‌مریكاییه‌كانی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقایی، ته‌نیا یه‌ك سێهه‌می جهمعیهتهكه پێكدێنن، به‌ڵام دوو سێهه‌م له‌وان ده‌بنه قوربانی و گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
بێكاریی ملیۆنی و مه‌رگی ئینسانه‌كان، ته‌نیا به‌رێكی قه‌یرانی كۆرۆنایه. به‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قوربانیانه، هه‌روه‌ك قه‌یرانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩، ماڵه‌كانی خۆشیان له‌ده‌ست داوه. چ ئه‌وانه‌ی كه به‌خاتری بێكاربوونیان توانای دانه‌وه‌ی كرێكانیان نه‌بووه و چ ئه‌وانه‌ی وا نه‌یانتوانیوه وامی ماڵه‌كانیان بده‌نه‌وه. له ڕاستیدا، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، خۆی، هه‌موو قه‌یرانه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی قووڵتر كرده‌وه. ئاماره بڵاوكراوه‌كانی ناوخۆی ئێران نیشانی ده‌ده‌ن كه كرێی ماڵ هه‌ر له ئێستاوه، پتر له ٤٠٠ تا ٦٠٠ هه‌زار تمه‌ن چووه‌ته سه‌رێ و ئه‌وه‌ش له باروودۆخێكدایه كه ته‌نانه‌ت ئه‌و كرێكارانه‌ی كه حه‌قی بیمه‌ی بێكاریان وه‌رگرتووه، ئه‌م بڕه پاره‌یه ته‌نیا به‌قه‌د ٥٥ له‌سه‌دی ئه‌و حه‌قده‌سته‌یه كه له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردوودا وه‌ریان گرتووه. ده‌رده‌دڵی خه‌ڵك له‌و وتووێژانه‌ی وا له میدیا ڕه‌سمیه‌كاندا سه‌باره‌ت به كرێی ماڵ، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ده‌یانبیستین، نیشانه‌ی ترس و تووڕه‌یی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه له چنگ ویرووسی كۆرۆنا و ویرووسی كۆماری ئیسلامی دا گیریان كردووه. هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی تاران ده‌ڵێت: “دوو ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار تمه‌ن حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرم، یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌نی ده‌ده‌م به كرێی ماڵ. بریا ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه قه‌راره له تاران بدات، زووتر بهاتبایه و ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌كان كه‌وتبایه ژێر ڕووخاوه‌كانی“.
پێویسته به‌م هاووڵاتیه ده‌رده‌داره بوترێ كه تووڕه‌یی سرووشت دیسان به‌رۆكی ئه‌و و مرۆڤه‌كانی وه‌ك ئه‌و ده‌گرێته‌وه كه به‌ناچار له بینا كۆنه و ماڵه گڵینه‌كان و چادراخهكاندا ده‌ژین. ئه‌و له تاران و ڕه‌نگین پێستێكیش له ئه‌مریكا، هه‌ردووكیان قوربانیی نیزامێكن كه تێیدا قازانج و سوود له گیانی ئینسانه‌كان به‌نرختره.