به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیاربوو به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تا كاتژمێر ١٢ی شه‌وی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، وڵامی خۆیان به پێشنووسی بڕیارنامه‌ی به‌رجام كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئۆرووپاوه جێبه‌جێكراوه، بده‌نه‌وه و زانیارییه‌كان باس له‌وڵامی ئه‌رێنی، به‌ڵام مه‌رجداری ئێران ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی وته‌بێژی یه‌كێتی ئۆرووپا بۆ دانووستانه‌كانی به‌رجام، شه‌وی ڕابردوو ئێران ڕه‌زامه‌ندی خۆی به چه‌ند مه‌رجێك بۆ واژۆكردنی پێشنووسه‌كه‌ی یه‌كێتی ئۆرووپا نیشانداوه و “حسێن ئه‌میر عه‌بدۆڵڵاهیان” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌كانی ئا‌مریكا واقێع بینانه و نه‌رم بێت به‌زۆیی ڕێككه‌ونامه‌كه واژۆ ده‌كه‌ین، ده‌نا وتوووێژه‌كانمان درێژه ده‌ده‌ین.