ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، “عه‌لی شه‌مخانی” ده‌بیری شۆرای باڵای ئه‌منیه‌تی نەتەوەی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ” قاسم ئەعرەجی” بەرپرسێ ئەمنیەتی نەتەوەی عێراق بە چاودێری “محمد شیاع ئه‌لسوودانی” سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تیان سه‌باره‌ت به پاراستنی سنووره‌كانی هەر دوو وڵات و ڕێگری له چالاكی چه‌كداری حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات واژۆ كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه هێشتا ڕوون نییه به‌ڵام یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌یی خراوه‌ته به‌ر باس هه‌بوونی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له باشووری كوردستانه. “عه‌لی شه‌مخانی” ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و حیزبانە دەستیان هەیە لە درووست كردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی میللی ئێران و ئه‌بێ چه‌ك بكرێن. “محمد شیاع ئه‌لسوودانی”یش دڵنیایی داوه‌ته ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم كه ڕێگه ناده‌ن هیچ مه‌ترسییه‌ك له نێو خاكی عێراقه بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی وڵاتی ئێران درووست بێت و سنووره‌كان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌ش و پۆلیسی عێراقه‌وه ده‌پارێزرێت. وردەکاری زیاتری ئەم ڕێکەوتنە هێشتا روون نییە بەڵام چاوەروان ناکرێت کە کۆماری ئیسلامی بە ئامانجەکانی بگات.