کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی توندی سپای پاسداران لە هێزەکانی ئەمریکا

هەڕەشەی توندی سپای پاسداران لە هێزەکانی ئەمریکا 1

ڕۆژی ڕابردوو، قەرارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیای سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، پاش بە ئامانج گیرانی کەشتی بازەرگانیتروسکاهەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کردووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، کەشتییەکی بازەرگانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە هەوڵی تێکشکاندنی گەمارۆکانی ئەرتەشی ئەمریکای لە ئاوەکانی دەریای عومانی دابوو، لە لایەن هێزە دەریاییەکانی ئەمریکاوە بە ئامانج گیرا و پاشان دەستیان بە سەر کەشتییەکەدا گرتووە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، قەرارگەی خاتەمولئەنبیای سپای پاسدارانی ڕژیم جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم کردەوەی ئەمریکایە بە ڕوونی بنپێ کردنی ئاگربەستە و لە ڕۆژانی داهاتوودا تۆڵەی ئەو هێرشە دەکرێتەوە.