سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، چه‌ند كه‌س له گروپه سه‌له‌فییه‌كانی شاری مه‌ریوان له گه‌ڕه‌كی چوارباخی ئه‌م شاره هێرشیان كردۆته سه‌ر لاوێك به ناوی “شێرزاد” و ناوبراویان به سه‌ختی بریندار كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شێرزاد باری ته‌ندروستی ناجێگیره و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “بووعه‌لی” مه‌ریوان كه له به‌ر درگای نه‌خۆشخانه‌كه جه‌ماعه‌تی سه‌له‌فی كۆده‌بنه‌وه بۆ كۆشتنی ناوبراو. به‌وته‌ی شاهیت حاڵان سه‌له‌فییه‌كان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئه‌م گه‌نجه كافره و حۆكمی مردنه” ویستوویانه هێرش به‌رنه ناو نه‌خۆشخانه كه له‌گه‌ڵ به‌رپرچدانه‌وه‌ی خه‌ڵك ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه و ناچار شوێنه‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه.