کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی گروپێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر هێزەکانی ڕژیم لە شارستانی ڕاسەک

هێرشی گروپێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر هێزەکانی ڕژیم لە شارستانی

بەپێی دوایین هەواڵەکان، کاروانێکی هێزەکانی سپای پاسداران لە شارستانی ڕاسەک لە لایەن گروپێکی چەکداری نەناسراوەوە، کراوەتە ئامانج و بە هۆیەوە فەرماندەیەکی کۆماری ئیسلامی بریندار بووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جگە لە بریندار بوونی ئەو فەرماندەیە بە ناویمەحموود باغبانی، کۆمەڵێکی دیکە لە هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەن یان گروپێکی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.