ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پاراستنی حه‌ره‌می شاچراغی شیراز و دوو كه‌سیان كوشت و دوو كه‌سی دیكه‌شیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، هێرشبه‌ره‌كان دوو كه‌س بوون و ویستوویانه بچنه نێو مه‌حه‌وته‌ی حه‌ره‌می شاچراغی شیراز كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی ئه‌و ناوه‌نده مه‌زهه‌بیه به‌رپرچ دراونه‌ته‌وه. كاتێك شه‌ڕ و پێكدادان هاتۆته ئاراوه دوو كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌وته‌ی كارناسانی سیاسی، له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ده‌یانه‌وێت بۆ جارێكی دیكه سناریووسازی بكه‌ن و ڕێگه به سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك بگرن.